حمەی حاجی محمود: پەیامەكەی بارزانی هیچ پاساوێكی بۆ لایانە سیاسیەكان نەهێشتۆتەوە
خواكوڕك
لە پایتەختی كوردستان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان كۆبوونەوە. محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا راگەیاند “ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان تەئیدی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەكەن و، هەمووان پشتیوانی لێدەکەن هەروەها راشی گەیاند پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاساوی بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی نەهێشتەوە.
هەورەها كاكە حمە راشی گەیاند لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوەكرا، چۆن بتوانین میكانیزمێك بۆ چارەسەری كێشەكان بدۆزینەوە، ئێمەش بۆچوونەكانی خۆمان پێراگەیاندون، ناكرێ ھەر كەسە و لە ماڵی خۆیی بێت و بمانەوێت كێشەكانیش چارەسەربكەین، دەبێ ھەموومان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبینەوە، بۆ ئەوەی میكانیزمێكی ھاوبەش بۆ چارەسەری كێشەكان دابنێین”.
هەروەها گوتیشی پێویستە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان بە یەکەوە ئەم قۆناغە تێپەڕێنن، کە ”قۆناغێکی گونجاوە“ بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان..
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەم، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانپەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای کۆبوونەوەی لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ و سەرۆکایەتییکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان.