دەستەی دەستپاکی هەرێم : کوردستان چاکسازی ڕیشەیی پێویستە
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ، هەرێمی کوردستان پێویستی بە چارەسەری و چاکسازی ڕیشەیی و بونیادییە لە دژی گەندەڵی و پیویستە ئەنجوومەنێکی بۆ دیاری بکرێت .
حاکم ئەحمەد سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم هەروەها گووتی : وەک حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وەک ئەولەوییەتی کارەکانی دیاری کردووە ، داوا دەکەیین لە سەری مگوڕ بێت کە ببێتە هیوایەکی دڵخۆشکەر بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان .
سەبارەت بە فۆرمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش گووتی ئهو پرسه بنەمایەکی یاساییه و به پێی مافەکانی یاسایی دهستهی دهستپاكیی، ئەو بەرپرسانەی كه یاسا ئاماژهی پێ داوون ، پێویستە لە سەریان ئهو فۆرمه پڕ بكهنهوه ، دوواتریش ئهو كهسانهی ئهو فۆرمه پڕ دهكهنهوه، تۆمهتبار نین ، ئەو یاسایە وەک سیستم زیاتر له 80 وڵاتی جیهان کاری پێدەکات . ههر بۆیەش نووسراومان بۆ كابینهی نوێ بەرێ کردووە و داوامان ئەوەیە ، ناوی بهرپرسه نوێیهكانمان بۆڕەوانە بکەن بۆ ئهوهی بە پێی یاسای ڕێگە پێدراو فۆرمی ئاشكراكردنی سامانیان بۆ بنێرین.