سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرکردنی نەوت هەڵگرێکی بیانی پشتڕاست کردەوە

 

 

 

بەلەمە توند ئاژۆکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارنی ئێران ، نەوت هەڵگرێکی بیانیان دەسبەسەر کرد کە گۆیا هەڵگری یەک ملیۆن لیتر نەوتی قاچاغ بووە .شوێنی دەستبەسەرکرانی دەکەوێتە باشووری دورگەی لارک لە کەنداوی عەرەبی

 

ناوچەی یەکی دەریایی سوپای پاسدارانی ئیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە هەڵمەتێکی چاوەدێری و پشکنیندا لە دژی بە قاچاغ بردنی نەوت دەستیان بە سەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بنانیدا گرتووە کە هەڵگری یەک محیۆن لیتر نەوت بووە ، وەک خۆیان دەڵێن بە فەرمانی یاسایی جوڵاونەتەوە .

 

هەر لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ، ئەم کەشتیە توانای هەڵگرتنی 2 ملیۆن لێتری هەیە و 12 کرێکاری بیانی لە سەر بووە و نەوتیان لە رێگەی بەلەمی قاچاغەوە بۆ هاتووەو هەر لەوێ لە مەخزەنیان کردووە .

وەک باس دەکرێت لە ئیستادا ئەو نەوت هەڵگرە بە تۆمەتی قاچاغی نەوت دۆسیەکەی ڕەوانەی ناوەندەکانی داد کراوە .

Back to top button