ئەمریکا 500 هەزار دۆلار تەرخان دەکات بۆ دووبارە بونیاتنانی کۆنترین پەرستگای ئێزیدیەکان لە کوردستان

 

 

 

ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند ووڵاتەکەی بڕی 500 هەزار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ دووبارە بونیاتنانی پەرستگای لالشی کوردانی ئێزیدی

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا تۆلەر پاش سەردانی ئەمڕۆی بۆ پەرستگا گوتی پێخۆش حاڵم کە پێتان ڕابگەیەنم ووڵاتەکەم ئەو بڕە پارەیەی تەرخان کردووە بۆ پەرستگایەکەتان و تیمێکی شارەزا لە ولایەتی بەنسەلفانیا سەرپەرشتی ئەو پڕۆژەیە دەکات

 

ئەمریکا پشتیوانی و یارمەتی دارایی بۆ چەندین پڕۆژەی کەلتووری لە عێراق ئامادەکردووە وەكو موزەخانەی کەلتووری بەغدا و قەڵای هەولێر جگە لە هاوکاری پڕۆژەی دووبارە بونیاتنانی شوێنەوارە خاپوورکراوەکانی موسل

Back to top button