پەرەئەستاندنی گرژییەکان لە گەڵ ئێران ، ئەمریکا 500 سەربازی تر ڕەوانەی سعوودیا دەکات
ئەمریکا 500 سەربازی تر ڕەوانەی سعوودیا دەکات . بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێن ئەوە نیشاندانی هێزە لە بەرانبەر ئێراندا .هاوکات ئەمریکا کۆبوونەوەیەک بۆ پێک هێنانی هاوپەیمانیەک بۆ پاراستنی گەرووی هورمز لە هەڕەشەکانی ئێران وەگەڕ دەخات .
نیۆیۆرک تایمز ڕۆژی پێنج شەممە لە زمان بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاوی دەکاتەوە ، ئەم وڵاتە بە نیازە 500 سەربازی تر ڕەوانەی سعوودیا بکات ، ئەم هێزانەش لە چووارچێوەی بڕیاری جێگیرکردنی ئەو هێزانە دێت کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە دووای پەرە ئەستاندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبی جێگیر کراوون .
ئەو بەرپرسەی وەزارتی بەرگری کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت گوتوویەتی : ئەم هێزە نوێیە لە ناوەندی سەربازی ئاسمانی ( ئەمیر سوڵتان ) لە ڕۆژهەڵاتی ریاز جێگیر دەکرێن