هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کومەڵە داعشێك دەکوژیت لە نزیك سنووری عێراق – سوریا
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە کەوا 6 داعش کوژران و حەشارگەیەکیان خاپوورکرا لە دەریاچەی سنێسلەی سەر بە قەزای بەعاجی سەر سنووری عێراق و سوریا لە بەیاننامەیەکی شانەی ئەمنی هاتووە کە گورزی ئاسمانی لە ڕێگای فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە لە دوای ناردنی زانیاری وورد لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی موسل