یەکەم بڕیاری وەزارەتی دارایی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا  

 

 

 

 

وەزارەتی دارایی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم بڕیاری خۆی لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات.

لەم ڕاگەیەندراوەدا کە کۆپیەکی دەستی خواکوڕک کەوتووە ، باس لە چارەسەری کێشەی هێڵە گشتیەکان دەکات

 

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی:

 

بۆ / سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن

 

ب/ ھەواڵ

 

یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨/٧/٢٠١٩، بەسەرپەرشتی بەڕێز “ئاوات جەناب نوری”، وەزیری نوێی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم، لە دیوانی وەزارەت یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو.

 

لەسەرەتای کۆبوونەوەکە، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، سەبارەت بە “ھێلە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان” ڕوونکردنەوەی پێویستی بۆ ئامادەبووان دا و ڕایگەیاند: ” پێویستە وەزارەتمان خالە پەیوەندیدارەکانی ئەو بەرنامەیە بکاتە چوارچێوەی گشتی کاری داھاتووی خۆی، وە ئامادەکردنی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەند کردن”.

 

لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت ڕاو سەرەنجی خۆیان لەسەر تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و کارنامەکە خستەڕوو: بڕیاردرا لە ھەفتەی داھاتوو کارنامەی وەزارەت گەلالە بکرێ و بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت سوپاس و دەست خۆشیان ئاراستەی وەزیری نوێی دارایی و ئابووری کرد بەڵێنیان دا پشتیوانی تەواوی ئەو کارنامەیە بکەن.

 

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان

Back to top button