ئۆجەلان داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەکاتەوە

 

 

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن ( هەدپە ) وە ئاشکرا کراوە ، عەبدوڵلا ئوجەلان ڕێبەری دەستبەسەرکراوی ( پەکەکە ) بە ناردنی چووار نامە بۆ ئەو حزبە دوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەکات

 

وەک سزایی تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە باسی کردووە ، تورکیا لەم قۆناغەدا پێویستی بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی هەیە و هاوکات ئوجەلان لە چووار نامەدا هەمان داوا واتە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە داواکاریە سەرەکیەکانی بووە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە هەدەپە داوای لە پارتە سیاسیەکانی پەرلەمانی تورکیا کردووە رێک بکەوون و پشووی هاوێنەش دوا بخەن تا پەسەند کردنی یاسای چاکسازی دادوەری

Back to top button