ئەمریکا تورکیا لە پرۆژەکانی فڕۆکەی ( ئێف – 35 ) بێبەری دەکات

 

 

 

ئەمریکا تورکیا لە بەرنامە دارێژراوەکانی چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی پێشکەوتووی ( ئێف – 35 ) بێبەری دەکات .

ئەوە بڕیارە وەک وڵامێکە لە هەمبەر کڕینی قەڵغانی مووشەکی ( ئێس 400 ) تی ڕووسی لە لایەن تورکیاوە ، هاوکات تورکیاش لەم بارەوە هۆشداری دەداتە ئەمریکا .

کۆشکی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ڕۆژی چووارشەم ڕایگەیاندووە تورکیا لە پێشکەوتنەکانی سیستمی ئێف 35 بێبەری دەکات ، چوونکە ناکرێت لە یەک کاتدا قەڵغانی  پەدافەندی ئێس 400 ڕووسی و فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 35 ی ئەمریکی هەبێت .

بە باوەڕی کۆشکی سپی تورکیا بە کڕینی قەڵغانی مووشەکی ئێس400 بەلێنەکانی لە هەمبەر ناتۆ پێشێل کردووە .

تورکیا و ئەمریکا هەدووکیان لە ئەندامانی هاوپەیمانی ئاتلانتیکی باکوورین ( ناتۆ )

Back to top button