ئۆپراسیۆنێکی بەرفروانی تورکیا لە قەندیل دەستی پێکرد
بە پێی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوی کردۆتەوە ، هێزەکانی ئاسمانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ سەر قەندیل دەست پێکردووە و بارەگاکانی پەکەکەیان کردۆتە ئامانج .
لەو ڕاگەیەندراوەدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژە بەوە دەکات تا ئیستا دەیان ناوەندی سەربازی و کۆگای چەک و تەقەمەنی پەکەکەیان بروومان کردووە .
سەرچاویەکی تایبەت لە سۆرانەوە بە خواکوڕکی ڕاگەیاندووە لە ئێستادا دەڤەری برادۆست بە خەستی لە لایەن تۆپخانەو فڕۆکەکانی تورکیاوە بوردمان دەکرێت .