واژوو بۆ گەڕانەوەی پیشمەرگە بۆ شاری خانقین کۆکراوەتەوە
بهرپرسی لقی ١٥ی خانهقینی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه بهوه دهکات، ژمارهیهکی زۆری واژۆ کۆ کراوهتهوه بۆ ئهوهی پێشمهرگه بگهڕێتهوه بۆ خانهقین و ناوچهکانی سنووری مادهی١٤٠.
ژومارەیەکی زۆر داواکاری و واژوو کۆکراوەتەوە بۆ گەڕانەوەی هێز پێشمەرگەی کوردستان بۆ ناوچەکانی کوردستانی دەرەوەی ئیدارەی ئێستای هەرێم کە ناسراوە بە ناوچەکانی مادەی 140 ، کە یەک لە شوێنە هەستیارەکان خانقینە .
هەر لەمبارەوە شێخ جەعفەر بە میداکانی ڕاگەیاندووە ، کەمپینێک لە شاری خانقین ڕێک خراوە بۆ کۆکردنەوەی واژوو بۆ گەڕانەوەی پیشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە ، هاووڵاتیان خێمەیان هەڵداوەو هەموو پێک هاتەکانیش تەیدا بەشدارن .
شێخ جەعفەر بە پێی زانیاری ڕادەگەێنێت تا ئێستا زیاتر لە 4 هەزار واژوو کۆکراوەتەوە .
شێخ جەعفەر نایشارێتەوە یەک لە فەرماندە سەربازیەکانی دیالە بەهێزەوە هەڵکوتاوەتە سەر خێمەکان بەڵام نەیتوانیوە خێمەکان کۆ کاتەوە ، بۆیە چالاکیەکە تا کاتژمێر 8 ی دوێنێ شەو بەردەوا بووە .