وەزارەتی پلاندانان: پڕۆژە تەواو نەكراوەكان تەواو دەكرێن و ئەمساڵیش 30 پڕۆژەی گەورەی ستراتیژی جێبەجێدەكرێن
دوای ئەوەی كە دۆخی ئابوری هەرێمی كوردستان بەرزبوویەوە لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پلانی دایە كە چەند پڕۆژەیەكی گەورە لەسەر ئاستی كوردستان بیخاتە واری جێبەجێكردن, كە پێشوتر بە هۆی قەیرانی دارایی و بڕینی بودجەو میزانیەی هەرێم لە لایەن حكومەتی عێراق كەمترین پڕۆژە لەهەرێم جێبەجێراوە.بەڕێوەبەری پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانان ئاشكرای دەكات كە 30 پڕۆژەی گەورەی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.
زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” لە ئێستادا چاوەڕوان دەكرێت ل %5ی ئابووری هەرێمی كوردستا گەشەبكات, بەمەش دەرفەتی سازدانی پڕۆژەو كاركرجن لە هەرێمی كوردستان زیاد دەكات,هەروەها بەستنی ژمارەیەك گرێبەست لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ئەو چەند مانگەی ڕابردوودا ئاماژەیە بۆ چالاكبوونەوەی ئابووریی كوردستان.
بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان:” بەر له قەیرانی دارایی، زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ پرۆژە به بەهای ٤ ملیار دۆلار لە جێبەجێكردندا بوون، بەڵام هەندێ بەڵێندەر، سەرەڕای قەیرانی دارایی، زیاتر له ٣٠٠ پرۆژەیان تەواو كردووه، كه ٥٠ پرۆژه به شێوەی قەرز جێبەجێ كراون، گرنگترینیان پرۆژەی ١٢٠ مەتریی هەولێر بووە, ئێستاش وەزارەتی پلاندانان ئامادەكاریی كردووە بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە لە زووترین كاتدا
لە كۆتایشدا بەڕێوەبەری گشتیی پلانی پرۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان، ئاشكرایشی كرد، لە پلانیاندایه ٣٠ پڕۆژەی گەورەی ستراتیژی لە كەرتەكانی كارەبا، ڕێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ، دروستكردنی بەنداو و سێكتەری نەوتدا جێبەجێ بكەن.