قەیس خەزعەلی بۆ عەبادی تا دەمریت نابیتەوە سەرۆك وەزیران
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند بوو كە لە نێو حەشدی شەعبی گەندەلیەكی رێكخراو هەیە بە جۆرێك هەزاران ناوی وەهمی هەیە و موچەیان بۆ دەچێت و بەرپرسانی حەشدی شەعبی بۆخۆیان وەری دەگرن, ئەمینداری عەسائیب ئەهلوحەق بە توندی وەوڵامی عەبادی دەداتەوە دەڵێت بەو جۆرە قسانە نابیتەوە سەرۆك وەزیران و تا دەمریت نایبینیتەوە ببیتەوە سەرۆك وەزیران”.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائب ئەهلولحەق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وەك وەڵامێك بۆ لێدوانەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق نوسیویەتی:” هەوڵەكانی عەبادی دژی حەشدی شەعبی سەركەوتوو نابن و بەم رێگەیەش عەبادی ناتوانێت ببێتەوە سەرۆك وەزیران قسەكانی عەبای جێگەی داخە”.
ئەمینداری گشتی عەسائب ئەهلولحەق لە تویتێكیدیكە دەنوسێت:” ئەو هەوڵانەی حەیدر عەبادی هەوڵی نەزۆكن و دەیەوێت بەو لێدوانانە بگاتەوە دەسەڵات كەچی دەبێت عەبادی بزانێت كە پڕۆژەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و پەیوەستكردنیان بە دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانەوە كۆتاییهاتووە و ئەم جۆرە هەڵوێستانەش سوود بە عەبادی ناگەیەنێت لە هەوڵی گەڕانەوەیدا بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.