ترەمپ “فڕۆكەیەكی ئێرانمان لە گەروی هورمز خستووەتە خوارەوە”.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سوپای پاسداران رایانگەیاند كە هێزەكانی دەریاوانی ئێران لە گەرووی هورمز دەستی گرتووە بەسەر كەشتیەكی نەوت گوێزەوە, بەڵام ئاشكرای نەكرد كە كەشتیەكە هی چ وڵاتێكە لە وەڵامدا كەمێك لەمەوبەر دۆناڵد تڕەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند “فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئێرانمان لە گەروی هورمز خستووەتە خوارەوە”.دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بەوەداوە “ئەو فڕۆكەیە چاودێری كەشتی ئو ئێس ئێس پۆكەری ئەمریكی كردوە لەگەروی هورمز”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كە پێویستە ئێران دەستبەجێ ئەو كەشتییە و تیمە كەشتیوانییەكەی ئازاد بكات كە لە كەنداودا دەستی بەسەردا گرتووە, ئەگینا رووبەرووی سزا چاوەڕوان نەكراو دەبنەوە.