لە سنوری كەركووك شەڕ لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی روویدا

 

لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراق بەردەوام ئاماژە بەوە دەكات كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە نێو سەنتەری شارەكان پاشەكشەیان پێكراوە, بەڵام ئەمڕۆ رووبەروو بوونەوە لە سنوری كەركووك و لە قەزای داقووق لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی عێراق و حەشدی شەعبی روویدا.

بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) دوای هەڕەشەكردن لە رێگای پەیامی جیاوازە ئێوارەی‌ ئەمڕۆ لە ناوەندی‌ قەزای‌ داقوقی‌ سەر بە شاری‌ كەركوك رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ و حەشدی‌ شەعبی‌ روویدا كە لە رووبەروو بوونەوەكان قوربانی لێكەوتەوە”.
سەرچاوەی زانیارەكانی خواكوڕك ئاشكرای كرد كە: سەرەتا دەمەقاڵێ‌ لەنێوان هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ و حەشدی‌ شەعبیدا روویداوە دواتر دەمەقاڵێكە پەرەیسەندووە و شەڕەتەقە لەنێوان هەردوولادا روویداوە.

Back to top button