دەزگا ئەمنیەكانی كوردستان وێنەو ناوی تەقەكەرەكەی دوێنێی هەولێر ئاشكرا دەكەن

 

دوای ئەوەی لە كافتریایەكی هەولێر جێگری كوسنولی توركیا و دوو هاوڵاتی دیكەی شاری سۆران لە ئەنجامی كردەیەكی تەقەكردنی تیرۆریسی كوژران ئێوارەی ئەمڕۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە كردەكە تیرۆریستی بووە هەموو هەولێك دەدەن بۆ دەستگیركردنی بكەرانی رووداوەكە, دواتر دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان وێنەو ناوی تەقەكەرەكەی ئاشكراكرد رایگەیاند كە هاوڵاتیان هاوكاری دەزگا ئەمنیەكان بكەن لە هەر شوێنێك ئەو كەسە ببێندرێت هێزە ئەمنیەكانی لێ‌ ئاگادار بكرێتەوە
دەقی ئاگادارییەكەی دەزگا ئەمنیەكەكانی هەرێمی كوردستان

ئاگادارییەك لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە

ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە كە لێكۆڵینەوەكان دەربارەی رووداوە تیرۆریستییەكەی دوێنێ 17ی تەمووز، كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی سێ كەس بەردەوامه.
ئەو كەسەی كە وێنەكە‌ی بڵاوكراوەتەوە (ناوی مەزلوم داغ)ـە، لەدایكبووی ساڵی (1992)ـە و خەڵكی شاری دیاربەكره لە توركیا‌، ناوبراو لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە داواكراوە.
‌داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین هەر زانیارییەكیان هەبێت لەبارەی ئەم تاوانباره،‌ بەزووترین كات ئاگاداری دەزگا ئەمنییەكان بكەنەوه.

 

مەزلوم داغ تەقەكەرەكەی دوێنێی كافتریای هەولێر

 

Back to top button