ئەمریكا هێزی سەربازی دەنێرێتە سعودیە بۆ بەرگری كردن لەو وڵاتە لە بەرامبەر هەڕەشەكانی ئێران و حوسیەكان
دوای زیاد بوونی هێرشەكانی حوسیەكانی یەمەن لەسەر سنورەكانی سعودیەو هەڕەشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەمریكا پشتگیری خۆی بۆ سعودیە دووپات دەكاتەوە , لەو چوار چێوەیەش وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاو پێنتاگۆن، رایان گەیاندووە، ئەمریكا 500 سەرباز ڕەوانەی بنكەی (شازادە سوڵتانی)ی ئاسمانی سعودیە لە ڕۆژهەڵاتی ڕیازی پایتەخت دەكات.
بە پێی زانیاریی مییاكانی ئەمەریكا ناردنی ئەو 500 سەربازە و چەند باترییەكی سیستمی بەرگری (پاتریۆت) بۆ سعودییە پشتڕاست دەكەنەوە و مەبەستیش تێیدا بەرگری كردنە لەو هێرشەی كە ناوبەناو لەلایەن حوسییەكانەوە دەكرێنە سەرسعودییەو هاوكات توندبوونەوەی هەرەشەكانی ئێرانیش لەو وڵاتە.
بەپێی هەواَێكی ئاژانسی CNN ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارەكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو 500 سەربازە بە چەندین تفاقی سەربازی و تیمی سیستمی بەرگری پاتریۆت دەگەنە سعودییە.