لەسەر كارە تیرۆرستیەكەی هەولێر خواكورك چەند زانیاریەك بڵاو دەكاتەوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك میدیاكانی سلێمانی كە زۆرینەیان لەلایان سەرۆككۆماری عێراق سپۆنسەر دەكرێت، پێشتر ئاگادار كراونەتەوە لە بەلارێدا بردنی دۆسیەی كارە تیرۆرستیەكەی شاری هەولێر كە بووە هۆی گیان لەدەست دانی جێگری كونسووڵی توركیا لە هەولێر و چەند هاوڵاتیەكی سڤیل”.
لەدوو رۆژی رابردوو میدیاكانی ( شارپرێس و درەو میدیا و لڤین و ئێن ئاڕتی و خەندان و میللەت و ئاژانس و هتد..) كە بەشێكی زۆریان لەلایان سەرۆككۆماری عێراق بە بودجەی سەرۆكایەتی كۆمار بەرێوە دەچێت هەر لەگەڵ كارە تیرۆرستیەكەی هەولێر كە بووە هۆی گیان لەدەست دانی جێگری كونسووڵی توركیا لە هەولێر و چەند هاوڵاتیەك چەندین هەڵمەتی چەواشەكاری بۆ بەلارێدا بردنی دۆسیەكەیان دەستپێكرد”.
دوای رووداوە تیرۆرستیەكەی پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەو میدیایانەی كە راستەوخۆ لەلایان سەرۆككۆماری عێراق پاڵپشتی دارایی دەكرێن، دەستیان بە هەڵمەتێك كرد كە تێیدا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و كوری بەرپرسێكی هەرێمی كوردستانیان بێ هیچ بەڵگەیەك تۆمەتبار كرد، بە بكەری رووداوەكە، ئەمەش لە چركەساتی هێرشە تیرۆرستیەكە بوو لە شاری هەولێر”.
ئەو میدیایانەی سلێمانی كە زۆرینەیان لەلایان سەرۆككۆماری عێراق بە بودجەی سەرۆكایەتی كۆمار پاڵپشتی دارایی دەكرێن، هەڵمەتێكی بەرنامە بۆ دارێژراویان دەست پێكرد بۆ تۆمەتبار كردنی هاوڵاتیانی هەرێم و كوری بەرپرسێكی هەرێمی كوردستان بۆ بەلارێدا بردنی دۆسیەكە و بزركردنی راستی رووداوەكە، ئەمەش بە رای چاودێرانی سیاسی كارێكی هەماهەنگی نێوان پاڵپشتی دارایی ئەو میدیایانە و لایانی بكەری رووداوەكە دەردەخات و دەخاتە گومانەوە”.