پێنج سودی خورما بۆ تەندروستیت
خورما لەو جۆرە خۆراکیانەی کەووزە و چالاکی دەبەخشێتە لەش بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین و رەگەزی خۆراکی سەرباری ئاسن، پۆتاسیۆم، مس، پرۆتین، ریشاڵ، مەگنیسیۆم، کاربۆھیدرات، ڤیتامین بی.
لێرەدا وێبسایتی Healthline سودەکانی خورمای بەم جۆرە خستۆتەروو:
١. خورما رێژەیەکی زۆری ڤیتامین تێدایە کەمەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی شێرپەنجەی جگەر، گورچیلە، پەنکریاس، گەدە، قۆڵۆن دەپارێزێت.
٢. ووزە و چالاکی دەداتە لەش و چارەسەری گرفتی لاوازی سێکسی دەکات لەپیاواندا و سپێرم زیاد دەکات.
٣. خورما رێژەیەکی زۆری ڤیتامینی تێدایە کەھاندەری تەندروستی ئێسک و جومگەکانە و شاش بونی ئێسک ناھێڵێت
٤. مادەی فلۆری تێدایە کەھاندەری تەندروستی ددان و پاراستنیەتی لەرەشبون و ھەوکردن
٥. ھاندەری تەندروستی کۆئەندامی ھەرس و گرفتی ھەرسە و گەدە لەھەوکردن و برین دەبێت .