چەند ڕێنمایی له سكچوون و ڕشانهوهی وهرزی هاوین دهتپارێزێت
لەم چەند ڕۆژە حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوەی زۆر بووه له نهخۆشخانهی فریاکەوتن،بۆ خۆپاراستن لە سکچوون و ڕشانەوە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن كه دکتۆر جاسم محمد مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی باسی لێوهدهكات.
۱- دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە بەتایبەتی خواردنی سەر عەرەبانە و شوێنی قەڕەبالغ و نەخواردنی گۆشتی ڕۆست.
۲-نەخواردنی سەوزە و زەلاتە لە جێشتخانەکان.
۳- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی شەربەت و ماستاو ئهو جۆرانهی كه له دهرهوهی ماڵهوه دروستكراون.
٤-دەست شووشتن بە ئاو و سابوون پێش نان خواردن.
٥- نەخواردنی شیوی ماوە و گەرمکراو( ئەگەر ناچار بوون ئەوا زۆر باش گەرم بکرێتەوە)
٦-زۆر ئاگاتان لە مێژووی بەسەرچوونی ئەو شتانەبێت کە دەیکڕن وەک هێلکە، ماست،پەنیر….هتد
۷- بەکورتیەکەی پاک و خاوێنی گرنگترین خاڵە بۆ خۆپاراستن.