بزانە چ جۆره‌ باندێك لە سلێمانی دەستگیر كراوە

خواكوڕك

له‌سلێمانی دوو باندی دزیکردن و تاڵانی دەستگیرده‌كرێن و گرووپێكیان ژماره‌یان له‌ 4 مێرمنداڵ پێكهاتووه‌ و كاری رێگریان له‌كۆڵان و گه‌ره‌كه‌كان ئه‌نجامداوه.

له‌ راگه‌یانراوێكی پۆلیسی سلێمانی هاتووه، دوو باندی دزیکردنیان دەستگیرکردووە ژمارەیان ١٢ کەس بووە و بە چەند شێوازێک لە شاری سلێمانیدا دزیان کردووە.

به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌، “یەکێک لە باندەکان پێك هاتبوون له ‌٤ تۆمه‌تبار كه‌ سه‌رجه‌مییان نه‌وجه‌وانن و پاره ‌و سه‌رانه‌یان له‌ ژێر فشاردا له‌ مێردمنداڵان سه‌ندووه‌ و له‌ ئێستادا دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه ‌و به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر به‌ندن”.

‌‌هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “باندی دووەم پێک هاتوون لە ٨ کەس كه‌له‌ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دزییان ئه‌نجامداوه‌، پاشان چه‌ند سكاڵایه‌كیان له‌ سه‌ر تۆماركراوه‌ دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بانده‌كه‌ توانرا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر بانده‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ل وپه‌له‌كانیشیاندا بگیرێت كه‌ پێك هاتبوون له‌ پله‌ی سته‌یشن و كه‌لوپه‌لی‌ ماركێت ماتۆڕسكیل و چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ دزی‌”.

Back to top button