پێرێز قسەی کۆتایی بە زیدان وت

فلۆرتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید سەردانی کەمپی مەشق و ڕاھێنانەکانی یانەکەی کردو لەگەڵ زیدان کۆبووتەوە.

لە ژمارەی ئەمڕۆدا رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوە لە نێوان زیدان و پێرێز ئەنجامدراوەو پێرێز بە زیدانی ڕایگەیاند کە گرێبەستکردن لەگەڵ پۆگبا زەحمەتە و یانەکە لە ئێستادا توانی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی نییە.

ھەروەھا ئەو سەرۆکە بە زیدانی راگەیاندووە،دووبارە بیر لە گاریس بەیڵ بکەرەوەو ئەو یاریزانەش نایەوێت یانەکە جێبھێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە گواستنەوەکانی ئەم ھاوینە تا ئێستا ھیچ گرێبەستێک پێشکەش بە یاریزانەکە نەکراوە.

Back to top button