بارسێلۆنا یه‌که‌م گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشکه‌ش به پاریس کردووه
تۆڕی میدیای به‌ناوبانگی سکای سپۆرت ئاشکرایکرد، یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی یه‌که‌م گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشکه‌ش به‌یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی کردووه تا دووباره نه‌یمار داسیلڤای به‌ڕازیلی بگه‌ڕێننه‌وه کامپ نۆ.
سکای ڕاشیگه‌یاندووه بارسا بڕی ٩٠ ملیۆن پاوه‌ند + دوو یاریزان پێشکه‌ش به پاریس ده‌کات تا نه‌یماریان پێبده‌نه‌وه، بارسا ناوی ٦ یاریزانی پێشکه‌ش به پاریس کردووه که دوو یاریزانیان هه‌ڵبژێرن، که ئه‌وانیش بریتین له یاریزانان (کۆوتینیۆ ، عوسمان دیمبیلی ، مالکۆم ، سیمیدۆ ، ڕاکیتیچ) له‌گه‌ڵ یاریزانێکی دیکه، که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه.
یانه‌ی پاریس به‌فه‌رمی وه‌ڵامی گرێبه‌سته‌که‌یان نه‌داوه‌ته‌وه تا ئێستا به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌کان به که‌متر له ٢٠٠ ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌ردانی گه‌وهه‌ره‌که‌ی سامبا نابن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ش یانه‌ی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی و مان یونایتدی ئینگلیزیش له‌سه‌ر هێڵن بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو.