ژمارەی لایکی وێنە و ڤیدیۆکانی نێو ئینستاگرام دەشاردرێنەوە

بۆ یه‌كه‌مجار بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ئاشکرای دەکات، کار لەسەر ئەوە دەکەن، ژمارەی لایکی وێنە و ڤیدیۆکانی نێو ئینستاگرام، بشارنەوە.

ئادەم مۆیسری، بەڕێوەبەری ئینستاگرام لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر لەڕێگەی ئینستاگرامەوە قسە لەگەڵ یەکدی بکەن و خەریکی بەراوردکردنی ژماری لایکی وێنە و ڤیدیۆکانیان لەگەڵ کەسانی دیکە نەبن، کار لەسەر ئەوە دەکەن تایبەتمەندییەک دابنێن بۆ شاردنەوەی ژماری لایکی وێنە و ڤیدیۆکان.

ئێستا لە سەرانسەری جیھاندا، بە تایبەت لەنێو کەسە بەناوبانگەکاندا، بەراوردکردنی ژمارەی لایک شتێکی باوە، ھەروەھا خەڵکی ڕکابەری لەگەڵ یەکدیدا دەکەن، بۆ ئەوەی لایکی زیاتر بۆ وێنە و ڤیدیۆکانیان بێت.

Back to top button