ئه‌فسانه‌که‌ی سامبا ده‌یه‌وێت پاشگه‌زبێته‌وه له وازهێنانه‌که‌ی
ئه‌فسانه‌ی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، ڕۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵان ده‌یه‌وێت پاشگه‌زبێته‌وه له بڕیاری وازهێنانه‌که‌ی له یاری تۆپی پێ.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کانی وڵاتی به‌ڕازیل، یانه‌ی بيركيركارای ماڵتای گرێبه‌ستێکی پێشکه‌ش به ڕۆناڵدینهۆ کردوه تا یاری بۆ یانه‌که‌یان ئه‌نجامبدات، یانه‌که‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاستکردۆته‌وه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ڕۆناڵدینهۆن.
ئه‌فسانه‌که‌ی سامباش له‌لای خۆیه‌وه ئاره‌زوی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆناو دنیای تۆپی پێ له‌دوای ١٨ مانگ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی و وازهێنانی له یاریکردن، به‌ڵام به‌هۆی ته‌مه‌ن و ئاستی دوودڵه‌و ده‌یه‌وێت ماوه‌یه‌کی پێبده‌ن تا بیربکاته‌وه و بریاری کۆتایی خۆی بدات له‌وباره‌یه‌وه.
ڕۆنی له ژیانی وه‌رزشیدا ٥٣٨ یاری به‌درێسی هه‌ڵبژارده و یانه‌کانی ئه‌نجامداوه و ٣١٣ گۆڵیشی بۆ تۆمارکردوون، جیا له‌وه‌ش توانیویه‌تی له‌ساڵی ٢٠٠٢ جامی جیهانی له‌گه‌ڵ سامبا بباته‌وه و له ساڵی ٢٠٠٦یش چامپیۆنزلیگی به‌درێسی بارسا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها جارێکیش خه‌ڵاتی باڵۆندۆری به‌ده‌ستهێناوه وه‌ک باشترین یاریزان له گۆی زه‌ویدا.