نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر دادەبەزێت

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

بەپێی مامەڵەی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە جۆرێك، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 61.93 شەست و یەك دۆلارو نەوەد و سێ سەنت مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا پێشتر بە 63.66 سەنت بو.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بە 55.30 پەنجاو پێنج دۆلار و سی سەنت مامەڵەی پێوەكرا لەكاتێكدا پێشتر بە  56.12 پەنجاو شەش دۆلار و دوانزە سەنت مامەڵەی بوو.

Back to top button