چەند زانیاریەكی نهێنی ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
پێدەچێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا ڕێکەوتبن، لەسەر دروستکردنی دەوڵەتی کوردی گەورە،کە لە لایەن سوپای ئەمریکا وئەوروپاو ئسڕائیلەوە پاریزگاری لێدەکرێت.
٢٦-١١-٢٠١٦ ماڵپەڕی ئەلدیاری عرەبی لە هەوڵێکدا ڕایگەیاند: پیدەچێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا ڕێکەوتبن، لەسەر دروستکردنی دەوڵەتی کوردی گەورە کە لە سنورەکانی ئێرانەوە درێژدەبێتەوە بۆ بەشێکی تورکیا و بەشێکی سوریاوە هەتا دەگاتە کوردستان لە عێراق (هەرێمی کوردستانی عێراق).
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندووە:لەم دەوڵەتەدا وەبەرهێنان ئازاد دەبێت، هاوشێوەی ویلایەتی کالیفۆرنیا، لەگەڵ ئەوەشدا لە باجەکان دەبەخشێنرێت، هەروەها لەگەڵ بوونی هەمیشەی سوپای ئەمەریکی ئەوروپی و بنکەی سەربازی ئەمەریکی تیایدا ، و ڕێکخستن و گەرەنتی کردنی ئاسایش وەک ئەوەی لە دوبەی و الامارات دا بەرجەستەیە .
ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە: دەوڵەتی کوردیی گەورە، گەورەترین خەزێنەو هەڵگیراوی نەوتی(یەدەگی)هەیە، واتە زیاتر لە ئیران و تەواوی عێراق و بێگومان لە سوریا و کوەیتیش زیاترە.
ماڵپەڕی ئەلدیار ئەوەشی ڕاگەیاندووە: کە واشنتۆن لە ئێستادا هەوڵی رازیکردنی تورکیا دەدات بە پێدانی نەوت بەنرخێکی کەم ودابەزێنراو بۆ ماوەی سی ساڵ لەبەرامبەر رازیبووون و قبوڵکردنی دەوڵەتی کوردی گەورە.
ئاماژە بەئەوەش دراوە: هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠کۆمپانیا دەستیان کردووە بە هەژمارکردنی لێکۆڵینەوە و خویندکاریکردن، بۆ بنیاتنان و دامەزراندنی ژێرخان لە ناوچە کوردییەکاندا کە پێکدادان و شەر ڕوودەدات.
هەروەها واشنتۆن دەڵێت: دەوڵەتی کوردی نمونەیەک دەبێت بۆ دیموکراسی، بەڵام یەکەم پێشوازیکەر لەم دەوڵەتە کوردیە بریتیە لە ئیسرائیل ،کە فڕۆکە جەنگییەکانی بەکاردەهێنێت بۆ بەرگریکردن لەو دەوڵەتە کوردییە، لە کات ساتی هێرشکرنی نەخوازراودا.
s:snur