پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م دوو رۆژه گۆڕانكاری له پله‌كانی گه‌رما رووده‌دات.
له پارێزگای هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینی كرا‌و بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 40 ده‌بێت و سبه‌ی شه‌ممه ده‌بێته 43 .
لە پارێزگای سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینی كرا‌و بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 38 ده‌بێت و سبه‌ی شه‌ممه ده‌بێته 41 .
له پارێزگای دهۆك به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینی كرا‌و بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 39 ده‌بێت و سبه‌ی شه‌ممه‌ش ده‌بێته 42 .
له پارێزگای كه‌ركوك به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینی كرا‌و بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 40 ده‌بێت و سبه‌ی شه‌ممه‌ش ده‌بێته 44 .