نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ڕوسیا کرد هێرشەکانی سەر نەخۆشخانەکان لە سوریا ڕاگریت

 

 

دوێنێ پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی داخراو هەندێ لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایان لە ڕوسیا کرد کۆتایی بە هێرشەکانی بێنیت بۆ سەر نەخۆشخانەکانی ئیدلب لە سوریا و ئەو کۆبوونەوەیە وەکو کۆبوونەوەکانی دیکە لەسەر داوای کوێت و ئەڵمانیا و بەلجیکا بووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پێکدادانە سەختەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا

 

ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوانە نیگەرانی ئەو ووڵاتانەی نیشان دا دەربارەی بۆردوومانی نەخۆشخانەی ” معرە النعمان ” کە گەورەترین دەزگای تەندرووستیە لە ناوچەکە لە 10 تەموز بەڵام دووبارە باڵیۆزی ڕوسیا فاسێلی نیبینزیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتی کردەوە هێزه ئاسمانیەکانی ڕوسیا بۆردوومانی 9 باڵەخانەی کردبێ لە کۆی 11 باڵەخانە کە لە ڕاپۆرتەکە هاتووە

 

یاریدەدەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری مرۆیی لە کۆتایی کۆبوونەوەکە گوتی ” ئەو سەربڕخانەیە دەبێ بوەستێ ” و لە یەکی تەموزەوە 6 بنکەی تەندرووستی و 5 قوتابخانە و 3 ویستگەی پاککردنەوەی ئاو و 2 نانەواخانە و تۆتۆمبێلێکی ئەمبوڵانس بۆردوومان کراون بەهۆی پێکدادانەکان و نزیکەی 330 هەزار کەس دەربەدەربوون

Back to top button