لێژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق قەوماندی : فڕۆکەخانەی بەغدا فڕۆشراوەتە هاوڕێیەکی ترامپ

 

 

ئەندامی لێژنەی وەبەرهێنان و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق کرداری فڕۆشتنی فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی ئاشکرا کرد لە ڕێگای گرێبەستی وبەرهێنانی زەوی و زاری  چوار دەورەی فڕۆکەخانە و دراوەتە کۆمپانیایەکی بیانی و خاوەنەکەی هاوڕێ نزیکی سەرۆکی ئەمریکایە

 

دۆسێی وبەرهێنانی زەویەکانی دەوری فڕۆکەخانەی بەغدا ناکۆکی بەدوای خۆی هێنا و لەوبارەیەوە هەیئەی نیشتیمانی وەبەرهێنان گوتی لێژنەیەکی هاوبەش هەڵساوە بە دیاری کردنی سنووری چواردەوری فڕۆکەخانە بەمەبەستی دامەزراندنی سەنتەری بازرگانی و دارایی هاوشێوەی فڕۆکەخانەکانی ووڵاتان بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران محەمەد حەلبووسی داوای ڕاگرتنی وەبەرهێنانی کرد لەو شوێنە

Back to top button