ترەمپ : فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانیمان لە گەرووی هورمز بەرداوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند فڕۆکە هەڵگری ( یو ئێس ئێس باکسەر ) رۆژی پێنجشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە گەرووی هورمز بەرداوەتەوە ، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕاوە کە لە فڕۆکە هەڵگرە نزیک بۆتەوە .
ئەوە لە کاتێكدایە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە ئێستادا لە نیۆیۆرکی ئەمریکایە ، گوتویەتی ئاگاداری ئەم رووداوە نیم .
هاوکات پنتاگۆن ڕایگەیاند فڕۆکە هەڵگری ( یو ئێس ئێس باکسەر ) کاتژمێر ١٠ ی سەرلە بەیانی رۆژی پێنجشەممە ، لە دووای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەی نزیک بۆتەوە لە گەروی هومز ، تەقەیان لێ کردووەو بەریان داوەتەوە .