ڕوسیا تەندەری فڕۆکەی سیخۆی – 35 ی پێشکەش تورکیا کرد
ڕوسیا فڕۆشتنی فڕۆکە جەنگیەکانی لە جۆری سیخۆی -35 پێشکەش تورکیا کرد پاش ئەوەی ئەمریکا کرداری فڕۆشتنی فڕۆکە پێشکەوتووەکانی F35 ی لەکارخست بەهۆی کڕینی ئەنقەرە سیستەمی ڕۆکێتی مۆسکۆی S400 و لەو بارەیەوە سێرجی شیمزۆف سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆستیکی پیشەسازی سەر بە حکومەت گوتی ” ئەگەر هاوڕێیە تورکەکانمان لایان گرینگ بی ئەوە ئێمە ئامادەی گفتوگۆین بۆ ڕادەستکردنی فڕۆکەی سیخۆی – 35
فڕۆکەی جەنگی سیخۆ – 35 کۆپیەکی پێشکەوتووە لە فڕۆکەی سیخۆ 27 و ئامانج لە درووست کردنی پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان نەوەی چوارەم و پێنجەمە وەکو فڕۆکە ئەمریکیەکەی F35
ئەمریکا سزای خستە سەر پیشەسازی بەرگری ڕوسیا بۆ دوورخستنەوەی ئەو کڕیارانەی گرینگی بە چەکی پێشکەوتوو ئەدەن وەکو سیستەمی ڕۆکێتی S 44 کە بیلاڕوسیا و چین و هیند کڕیویانە چگە لەوانەش عێراق و قەتەر و سعودیاش بەنیازبوون بیکڕن چونکە پێیان وایە باشترە لە سیستەمی بەرگری ئەمریکا ( THAAD ) کە تەنها دژە ڕۆکێتە و بۆ فڕۆکە نابیت