عێراق .. کوژرانی چەکدارانی حیزبوڵای لوبنانی و پاسداری ئێران لە سەربازگەیەکی حەشد پشت ڕاست دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجوومەنی هۆزە عەرەبیەکان لە عێراق ” سائیر بەیاتی ” کوژرانی ژمارەیەك چەکداری سەر بە حیزبوڵای لوبنانی و پاسداری ئێران ئاشکرا کرد لە بۆردوومانی فڕۆکەیەکی نەناسراو بۆ سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین
لە لێدوانێك دا بەیاتی گوتی ئەو سەربازگەیە کۆمەڵە ڕۆکێتێکی بالیستی درووست کراوی ئێران و سەکۆی هاوێشتنی ڕۆکێتی لەخۆدەگریت و لە ماوەی ڕابردوو دا ئێران ئەو چەکانەی بە بارهەڵگری ساردکەرەوەی کەل و پەلی خۆراک گوازتیەوە نیو سەربازگەکە و لە بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو خاپوورکرا