تورکیا بە ناچاری گەشتیارەکانی هەرێمی کوردستانی ئازاد کرد
ئەم گەشیارانەی بە هۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا دەستبەسەر کرابوون لە دووای هەڵویستی چەندین لایەنی فەرمی حكومەت هەرێمی کوردستان و پێوەندییە تایبەتەکانی هەرێم و توركیا ، حکومەتی تورکیا گەشتیارانی دەستبەسەر کراوی کوردی ئازاد کرد .
عەبدولوەهاب محەممەد بارزانی ، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی ئیبراهیم خەلیل لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان گووتی : بەیاننامەی ناڕەزایەتی دەربڕینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بە هۆکاری ئەوەی تورکیا لە دەروازەی خابوور هەموو گەشتیاران بنێرێتەوە هەرێمی کوردستان .
نۆ گەشتیار لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرابوون ، چوونکە بە پۆشینی جلو بەرگی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە گەشتیان کردبوو و ڕەگەز پەرەستەکانی تورک هێرشیان کردبوونە سەر، بەڵام لە جیاتی دەستگیر كردنی ڕەگەز پەرستانی تورک ، کوردەکان دەستگیر کرابوون .