بەدەم رێگاوە گۆرانی دەچرن
خواكوڕك
سێ كچی جۆڕجی گروپێكیان پێك هێناوە كە بەرهەمی گۆڕانی گوتن بەدەم رێگاوە دەچرن لە تۆرە كۆمەلایەتیەكان بڵاو دەكەنەوە، ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی دا هێناوە و رێژەیەكی زۆری بینەریان هەبووە.
ئانا و تاتیا و شۆرینا، ئەو سێ کچە جۆرجیەی ، کە ئێستا گرووپێکی گۆرانی‌یان بە ناوی (تریۆ ماندیلی) پێكهێناوه و بەردەوام ڤیدیۆ و کلیپی گۆرانیی خۆیان لە ماڵپه‌ره کۆمەڵایەتییه‌كانی فەیسبووک و یوتیوب بڵاو دەکەنەوە.
ئەم سێ کچە، ئه‌مجاره‌شيان به‌ده‌م رێگاوه به ميوزكێكى زۆر ساده، به‌رهه‌مێكى تازه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.