فەرمانی ڕاگیرانی نەوت هەڵگرەکەی ئێران لە جەبەل تارق درێژ کرایەوە

 

 

دادگای باڵای جەبەل تارق فەرمانی ڕاگیرانی نەوت هەڵگرە دەستبەسەرکراوەکەی ئێرانی بە ناوی ( گریس ١ )بۆ ماوەی یەک مانگی تر درێژ کردەوە .

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز ، دادستانی گشتی جەبەل تارق  ئەم حوکمەی پشتڕاست کردۆتەوە .

نزیک بە مانگێک لە مەوبەر دەوڵەتی جەبەل تارق لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هەواڵی دەست بەسەرکرانی نەوت هەلگرێکی زەبەلاحی ئێرانی بە ناوی گریس ١ لە لایەن هێزەکانی دەریایی بەریتانیاوە  ئاشکرا کرد .

لە دووای ئەم ڕووداوە پێوەندی دیپلۆماسی ئێران و بەریتانیا بەرەوە گرژی و ئاڵۆزی چوو لە کەنداوی عەرەبیدا

Back to top button