سوپای پاسدار ڤیديۆی كەشتیە سەربازیەكەی ئەمریكا بڵاو كردەوە وەك تەحەدایەك بۆ قسەی ترەمپ

سوپای پاسدارانی ئێران وێڕای ئەوەی ڕەتی کردەوە ، هیچ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بەردرابێتەوە ، هاوکات ڤیديۆیەکیشی بڵاو کردۆتەوە کە تەیدا کەشتی فڕۆکەهەڵگری ( یو ئێس ئێس باکسەر ) دەبیندرێت .

وەک لە ڤیديۆکەدا دەردەکەوێت ئەم ڤیديۆیە  ڕۆژی ١٨ مانگی ٧ هەڵگیراوە لە کاتژمێر ٦:٤٥ خولەکی سەر لە بەیانی .

ئەوە لە کاتێک دایە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو ئەمریکا لە ڕێگەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ناو براو ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بەرداوەتەوە .

Back to top button