سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: داواكاری حكومەت لە بارەی گەشتیارانی هەرێم لە توركیا و ئاڵای كوردستان دەستوری و یاساییە

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ لە شاری ترابزۆنی توركیا ژمارەیەك گەشتیاری كورد بە هۆی پۆشینی جلوبەرگێكەوە بە ئاڵای كوردستانەوە و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان, ڕووبەڕووی هێرشی رەگەزپەرستانی تورك بوونەوە، دواتریش نۆ گەشتیار لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كران، بەم هۆیەوە ئەمڕۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا داوای دەستبەجێ ئازادكردنی كرد و دووپاتیشی كردەوە ئاڵای كوردستان، ئاڵایەكی دەستووریە, سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت:” راگەیێندراوەكەی حكومەت پاڵپشتیەككی یاسایی هەیە”.

ڕێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی راگەیاندراوەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاوە ” ئاڵای كوردستان بە یاسای ژمارە (۱٤)ی ساڵی ۱۹۹۹ بەئاڵای فەرمی هەرێمەكەمان ناسراوە، هیچ دەقێكیش لە دەستوری هەمیشەیی ساڵی ۲٠٠٥دا نیە كە هەرێمەكان لە بوونی ئاڵا بێبەش بكات.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەروەها رایگەیاندووە:” هەڵوێستی حكومەت لە داكۆكی كردن لە گەشتیارەكان پاڵپشتی دەستووری و یاسایی هەیە”.

Back to top button