سبەی مەلا بەختیار دوا مۆڵەت دەداتە یەكێتی
دوای هەشت مانگ لە بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی, مەلا بە ختیار بەردەوامە لە رەخنەكرتن لە ئیدارەدانی یەكێتی و ئەمڕۆش رایگەیاندووە كە سبەی لە مەراسیمێكدا پڕۆژەیەك بۆ كۆنگرە و گۆڕانكاری و چاكسازی رادەگەینێت, كەسێكی نزیك لە مەلا بەختیار رایگەیاندووە سبەی مەلا بەختیار دوا جانس دەداتە یەكێتی.
بەپێی هەوالێكی میداكانی نزیك لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی, سبەی شەممە مەلا بەختیار لە مەراسیمێكدا پرۆژەیە بۆ كۆنگرەو كۆڕانكاری و چاكسازی لە نێو یەكێتیدا رادەگەیەنێت كە زیاتر جەخت لە دوو خاڵ كراوەتەوە لەوانە, سەرچاوە و خەرجی و دارایی یەكێتی شەفاف بێت و بۆ خەزێنەی یەكێتی بگەڕێتەوە، ھەروەھا دەسەڵات و بڕیارەكانی یەكێتییش تاوەكو كۆنگرەی یەكێتی و بڕیاردان لە پەیڕەوێكی نوێ بۆ مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بگەڕێتەوە.
كەسێكی نزیك لە مەلا بەختیار مە نەیویست ئاماژە بە ناوەكەی بكەین بە (خواكوڕك)ی راگەیاند كە سبەی مەلا بەختیار دوا مۆڵەت بە یەكێتی دەدات و پڕۆژەیەك بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری و بەستانی كۆنگرە دەداتە یەكێتی, ئەگەر یەكێتی نەیەتە ژێر باری پڕۆژەكە كە لە خزمەتی یەكێتیدایە ئەوا مەلا بەختیار هەڵوێستی توندی دەبێت بە جۆرێك كە هیچ یەكێتیەك چاوەڕوانیان نەكردێت.