سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی خه‌ڵوز بۆ ددان

نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ به‌كارهێنانی خه‌ڵوز كاریگه‌ری زۆر زیاتره‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان له‌ هه‌ویری تری ددان.

زانكۆی مانجسته‌ری به‌ریتانیا به‌ هاوكاری كۆمپانیای كۆڵگه‌یت بۆ دروستكردنی هه‌ویری شتنی ده‌م و ددان له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س كردوویه‌تی، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خه‌ڵوز بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانی مرۆڤ زۆر كاریگه‌رتره‌ له‌ هه‌ویری ددانشتنی تر كه‌ رۆژانه‌ خه‌ڵك به‌كاریده‌هێنن.

كۆمپانیای كۆڵگه‌یت بۆ دروستكردنی هه‌ویری و فڵچه‌ی ددان شتن، پشتبه‌ست به‌و توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی جۆرێك له‌ هه‌ویری ده‌م و ددان سپیكردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵوز كه‌ سروشتییه‌و هیچ جۆره‌ مادده‌یه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارناهێنرێت، كه‌ ئه‌وجۆره‌ هه‌ویره‌ی ددانشتنه‌ كاریگه‌ری زۆر زیاتره‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان له‌ هه‌ویره‌كانی تر بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان.

Back to top button