پێنج سوودی نوێی سێو ئاشکرابوو
سێو میوەیەکی زستانەیە و بە چەند ڕەنگ و تامێکی جیاواز دەستدەکەوێت، لەکۆنەوە وتراوە کە سێو زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی و یارمەتی باشتربوونی زۆر دۆخی نەخوازراوی تەندروستی دەدات، هەروەک پەندێکێش هەیە دەڵێت “ڕۆژی یەک سێو لە پزیشک بەدوورت دەکات”.
سوودە تەندروستییەکانی سێو:
- ئێسکەکان پتەو دەکات.
- یارمەتی باشتر بوونی ڕەبوو دەدات.
- ڕێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، مەمک، قۆلۆن، جگەر.
- ڕێگرە لە تووشبوون بە زەهایمەر.
- ئاستی کۆلسترۆل کەم دەکاتەوە.