دوو سەربازی تورك كوژران
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكرد، كەبەهۆی ئاراستەكردنی گوللە ئارپێچیەك دوو سەربازی تورك كوژراون و شەشی دیكەش برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە “بەهۆی شەڕ و پێكدادانی هێزەكانیان لە دژی گەریلاكانی پەكەكە لە چیای خواكوڕك لەنێو خاكی عێراق، سەربازێكیان كوژراوە و شەشی دیكەش برینداربوون”.
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە “بەهۆی ئاراستەكردنی گولـلە ئاربیجییەك لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە بۆ بنكەیەكی سەربازی هێزەكانی سوپا لە شاری بەدلیسی باكووری كوردستان، ئەفسەرێك كوژراوە و دووی دیكە برینداربوون”.