ناسر ههركی: پێشكەوتنی باش بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان ھەیە
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، ھەرێم و بەغدا بەردەوامن لە گفتوگۆكردن لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و پێشكەوتنی زۆر باشیش لە گفتوگۆكاندا ھەیە.
ناسر ھەركی، ئهندامی پهرلهمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی ھاوبەشی ھەرێم و بەغدا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە لە گفتوگۆكانی و پێشكەوتنی زۆر باشیش ھەیە،
ھەركی گوتیشی: لە ئێستاشدا تەنھا لەسەر ئەوە ماوە رێككەوتن بكرێت، كە رێژەی بەشداریكردنی ھێز لەو ناوچانە چۆن بێت و ھەر یەكەو پێشنیازێكی ھەیە و كوردیش داوای كردووە زۆرینە بێت، چونكە كورد لەو ناوچانە زۆرینەیە، دیاریكردنی پارێزگارێكی تازە، پارتی و یەكێتی لیژنەیەكیان پێك ھێناوە و لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەكەن بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاریش وەرگرنەوە و لە لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووكیش باس كراوە، كە ئەو پۆستە پشكی كوردە و پێویستە وەریبگرنەوە.
دەشڵێ، ھەر كاتێك رێككەوتن كرا، ئەو ھێزە تازانەی رێككەوتنی لەسەر دەكرێت، لەو ناوچانە جێگیر دەكرێن.