یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری كرا

د. محەمەد غەریب، مامۆستا لە پەیمانگای نەتەوەیی بۆ لێکۆڵێنەوەی فەلەکی ئاشکرای کردووە، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەكەوێتە رۆژی یەكشەمەی 11ی 8ی 2019″.
هەروەها د.محەمەد غەریب رایگەیاندووە” کە ڕۆژی عەرەفەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەکەوێتە 10ی 8ی 2019ـەو ڕۆژی یەکشەممەش 11ی 8ی 2019 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەبێت”.
لەکاتێکدا وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ چاوەڕێی بڕیاری سعوودیە دەکەن، چونکە جەژنی قوربان جیاوازە و تەنها لەلایەن سعوودییەوە دیاری دەکرێت.
Back to top button