حەشدی شەعبی : ئەمریکا هێرشی کردۆتە سەر بارەگاکانمان
بەرپرسی میحوەری باکوور سەر بە ڕێکخراوی بەدر و یەک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ، هێرشی دوێنێ بۆسەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی کاری ئەمریکا بووە .
محەممەد مەهدی بەیاتی ، گووتی : بە شێوەی بوردومانەکەدا دەزانین بە کار هێنانی ئەو تاکتیکە پێشکەوتووە کاری چەکدارانی داعس نییەو کاری ئەمریکایە .
ئەوە لە کاتێکدایە ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە لە پارێزگای سەلاحەدین ئەوان هێرشیان کردبێت .
شایانی باسە دوێنێ هەینی لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە بنکەی سەربازی شوهەدا لە سەلاحەدین سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بوردومان کراو ، کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە .
وەک لە ڕاگەیاندنەکاندا هاتووە ئامانج ، پێکانی بنکە مووشەکیەکانی بالستیکی حەشدی شەعبی بووە