سعوودیا ڕەزامەندی خۆی بۆ جێگیرکردنی سەربازانی ئەمریکایی لە وڵاتەکەی دەربڕیوە

 

 

 

سەلمان بن عەبدلعەزیر ، پاشای سعوودیا گووتی : جێگیر بوونی سەربازانی سوپای ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچە کارێکی بەجێیە .

ڕاگەیاندنە فەرمیەکانی سعوودیا لە کاتێکدا ئەم هەواڵەیان بڵاو کردەوە کە کێشەو تەنگەژەی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی لە گەرووی هورمز گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی .

 

هاوکات سوپای پاسداران شەوی هەینی ڕایگەیاند دەستیان بە سەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەریتانی بە ناوی ئەستنا ئیمپرۆ  داگرتووە کە بە نیاز بووە لە گەروی هورمزەوە تێپەڕێت .

 

وەزارەتی بەرگری سعوودیا ڕایگەیاند کە پەسەند کردنی  و بڕیاری جێگیر کردنی سەربازانی سوپای ئەمریکا لە وڵاتەکەیاندا بۆ پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش و پارێزگاری لە ئاسایشی  ناوچە ،ئاشتی پارێزییە .

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رۆژی هەینی ڕایگەیاند کە چاودێری گشتی وەزارەتخانە ڕەزامەندی خۆی بۆ ناردنی هێزەکانی ئەمریکایی بۆ سعوودیا بە هەموو پێداویستیەکانی سەربازییەوە دەربڕیوە .

Back to top button