ئاڵمانیا و فەڕەنسا : ئێران پێویستە هەرچی زووتر کەشتی بەریتانیا ئازاد بکات
ئاڵمانیا و فەڕەنسا دەستبەسەرکردنی کەشتی بەریتانیا لە لیەن ئێرانەوە مەحکوم دەکەن و داوا دەکەن هەرچی زووتر کەشتیەکە ئازاد بکرێت .
وتەبێژی حکومەتی ئاڵمانیا گووتی : ئەم کردەوەی ئێران لە رێڕەوە ئاویەکانی ناسەربازی هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و کێشەو گرژییەکانی ناوچە بەرەوە دۆخێکی مەترسیدار دەبات .
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وێرای پشتیوانی تەواو لە بەریتانیا داوای لە ئێران کرد ئەو نەوت کێشە زۆر بە زوویی ئازاد بکرێت چوونکە ئەم کارە دەتوانێت هەموو هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە تەشەنە کردنی ئاڵۆزیەکانی ناوچە ، بەرەوە بێ ئاکامی بەرێت .