بەریتانیا بانگهێشتی کار ڕێکخەری ئێرانی دەکات
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند بانگهێشتی کار ڕێکخەری ئێرانی کردووە لە دوای دەست بەسەرداگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی کە ئاڵای بەریتانیای بەرزکردووتەوە لە گەرووی هورمز بە بیانۆی پابەندنەبوونی بە یاسای دەریاوانی
لە پاش ئەو لێدوانانە تاران ڕایگەیاند دەستی بەسەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی گرتووە لە گەرووی هورمز و ڕایگێشاوە بۆ کەنارئاوەکانی “بەندەرعەباس” لەپاش ئەوەی بە ڕووداوی پێکدادان لەگەڵ پاپۆڕێکی ماسیگری ئێرانی تووشی کێشە بووە
کانەڵلا موراد عەفیفی پور بەڕێوەبەری گشتی بەندەر و دەریاوانی لە پارێزگای هورمز گوتی شارەزایان لە کارگێری بەندەر و دەریاوانی لە هورمز لێکۆڵینەوە لە هۆیەکانی ڕووداوەکە دەکەن و لە لای خۆیەوە حکومەتی بەریتانیا داوای لە کەشتیەکانی دەکات دوور کەونەوە لەو ناوچەیە بۆ ماوەیەکی کاتی