بۆ بە جینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال هەوڵی جدی دەدرێت
ئەندام پەرلەمانێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، خوێندنەوەی یەکم بۆ بە جینۆسایدناساندی ڕووداوەکانی شنگال کراوەو تەنیا ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنەی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ماوە ئامادە بکرێت .
زانا مەلاخالید دەڵێت ، لە دووای کۆتایی پشووی هاوینەی پەرلەمان لەسەر ئەم ئەرکە بەردەوام دەبێت و لەوانەشە پەرلەمان پێش کوتایی هاتنی پشووی هاوینە کۆبێتەوە ، چوونکە بەهۆی پێک هێنانی کابینەی نوێ پشووی هاوینە 15 رۆژ دووا خرا .
زانا مەلا خالید لە درێژەدا گووتی : ئەندام پەرلەمانەکان بە شێوەیەکی وا خەمخۆرانە لەم بابەتە دەڕوانن ، لە ئەگەری هەر دوواکەوتنێکدا لەوانەیە کۆبوونەوەی نائاسایی بۆ بەرێوە بەرن .