ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی ” مەزلوم داغ “
ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە دەستگیرکردنی ( مەزلوم داغ ) پلاندارێژ و بکوژی سەرەکی کردەوە تیرۆریستیەکەی ڕێستورانتێکی شاری هەولێر لە لایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کرایەوە .
لە ڕاگەیەندراوەدا دڵنیایی دەدرێتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بە زووترین کات هەموو تاوانبارانی تر کە دەستیان لەم پیلانەدا هەبووە دەستگیر دەکرێن .
دهقی راگهیهندراوهكهی گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
“دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا.
ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکەین کە بە خێرایی توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن. سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین بۆ هاوکاری و پەرۆشیان. دڵنیاشتان دەکەینەوە کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
شەممە 20/7/219”